Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:16

مانگرتنی سەرتاسەری لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەست پێ دەکات؛ سوپای پاسدارانیش هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 12ـی 2022 مانگرتنی سەرتاسەری لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەستپێدەکات، سوپای پاسداران هۆشداری دەدات کە بەزەییان بەرامبەر خۆپێشاندەران نابێت.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: 21 شاری کوردستان مانیان گرتووە و لە (ئیلام، سەراوڵە، کرماشان، پاوە، جوانڕۆ، گیەڵان، کۆزەران، دیواندەرە، سنە، دێولان، سەقز، کامێران، قوروە، مەریوان، ئورمیە، شنۆ، مەهاباد، بۆکان، ڕوانسەر، شاباد و بانە) مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەنراوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی تەسنیمی ئێرانی هاتووە کە سوپای پاسداران لەمبارەیەوە هۆشداری دا کە هێزە ئەمنییەکان بەزەییان بەرامبەر بە خۆپێشاندەران نابێت.

هەر بەپێی هەواڵەکە سوپای پاسداران ستایشی دەزگای قەزایی کرد بۆ هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر ناڕەزایەتییەکان و داوای کرد کە پەلە بکات لە دەرکردنی حوکم لە دژی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوان دژ بە ئاسایشی نیشتمان و ئیسلام.

هاوکات ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بڵاوی کردەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 6 کەس لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا دەستگیر کراون، لەلایەن دادگە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێکی سەرکوتی سیاسی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ڕاپەڕینی جەماوەری بەکاردەهێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.