Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:38

داوای خەرجکردنی شایستەی دارایی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵانی 2015 و 2016 دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای خەرجکردنی شایستەی دارایی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵانی 2015 و 2016 دەکات.

لە نووسراوێكدا كە مەیوان قەرەنی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاراستەی وەزیری بازرگانیی عێراقی كردووە، داوای كردووە، بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراكی ساڵی 2022، شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات، چونكە تەنیا شایستەی دارایی ساڵی 2014ـی جوتیاران بەپێی نووسراوی ژمارە (20031)ی ڕۆژی 17ی 11ی 2022 خەرج كراوە.

هەر لە نووسراوەكەدا ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی داوای لە وەزیری بازرگانیی عێراق كردووە، شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو ساڵی (2015 و 2016) خەرج بكات كە بڕەكەی زیاتر لە 272 ملیار و 26 ملیۆن و 168 دینارە.

جەختیشی كردۆتەوە كە خەرجكردنی ئەم پارەیە، لەپێناو پشتیوانیكردن و هەڵساندنەوەی كەرتی كشتوكاڵییە كە دواجار خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی دەكات.

جێگەی باسە، هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان و ئەو مافانەیان كە پێشێل كراوە، بەشێک بوو لەو بەڵێنانەی كە ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، بە دەنگدەرانی دابوو.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.