Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:29

رۆناڵدۆ ڕازی بووه‌ به‌ 200 ملیۆن یۆرۆ یاری بۆ یانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی بكات

کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئه‌مرۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ڕازی بووه‌ به‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی ئاراسته‌ی كردووه‌.

رۆژنامه‌ی (ماركا) بڵاوی كرده‌وه‌: رۆناڵدۆ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ نیشانداوه‌ و به‌مه‌ش ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ ده‌ست به‌ یاریكردن ده‌كات.

رۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز و نیو ده‌بێت و به‌ مووچه‌ی ساڵانه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆ.

ئاشكراشی كرد: به‌ ئیمزاكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌، رۆناڵدۆ ده‌بێته‌ یاریزانی خاوه‌ن زۆرترین مووچه‌ و پێش هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان لیۆنێل میسی و نیمار داسیلڤا و كیلیان مباپێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

رۆناڵدۆ ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌شداریی له‌ یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ده‌كات.

چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستاش یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.