Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:43

یانه‌ی هه‌ولێر سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق، سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌دوای یه‌كی تۆمار كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 11 به‌رز كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری له‌ گه‌ڕی 8ی خولی نایابی عێراق مێوانداری یانه‌ی نه‌فتی كرد.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یارییه‌كه‌دا به‌ ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن یاریزانان هیلیۆ مۆنتێرۆ له‌ خوله‌كی 77 و ئه‌مجه‌د ڕازی له‌ خوله‌كی 82 هاتنه‌ تۆماركردن.

به‌م سه‌ركه‌ونته‌ یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 11 به‌رز كرده‌وه‌ و هاته‌ ڕیزبه‌ندی 9ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق.

یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مه‌ سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌‌ له‌ خولی نایابی عێراق تۆماری ده‌كات، پێشتریش به‌ ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی شوڕته‌ و دیوانییه‌ی بردبووه‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.