Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:59

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگی كردووه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 5 ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری دەستبەکاربوونی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کرد کە یاساکەی بە ژمارە 6 ساڵی 2022 لە 2022/8/4 کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی هەبوونی ئەم دەستەیە کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی ئەم دەستەیە ئەوەیە کۆمەڵێک پێوەر و ستانداردی کارپێکراوی نێودەوڵەتی یەکگرتوو بۆ خوێندن و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دابنرێت و کار بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی ئاستی کوالیتی زانستی ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکانی کەرتی تایبەت و گشتی بکات بۆ دڵنیابوون لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و زانستی دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، سەرەڕای دانانی پێوەری گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانەبەخشین لە ڕێگای ڕێکخستنەوەی پرۆسەی پێداچوونەوە و چاودێریکردن و پشتیوانیکردنی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و بەدەستهێنانی بڕوانامەی متمانەیی بۆ زانکۆ و قوتابخانەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە وەزیرەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، دیدگا و پەیامی خۆیان بۆ میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە خستەڕوو لەگەڵ ڕوونکردنەوەی توانای ئێستای وەزارەت و دامەزراوەکان وچۆنیەتی سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پرۆگرام و تواناکان بە ئاراستەی هێنانەدی ئامانجەکانی یاساکە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ڕێکار و هەنگاوە بەراییەکانی دەستبەکاربوونی ئەم دەستەیە و ئەنجوومەنەکەی کرا کە بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە پەیڕەوەکەی پێکبهێنرێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و پەسەند بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.