وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئهمڕۆ دووشهم به ڕاگهیهنراوێك وەڵامی کاروان عهبدوڕهحمان گەزنەیی پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان له فڕاكسیۆنی یهكێتی دایهوه و ڕایگهیاند كه ئهم پهرلهمانتاره ماوهیهكه خهریكی بڵاوكردنهوهی ههواڵی چهواشهكارییه.
وهزارهتی شههیدان له ڕاگهیهنراوهكهدا دهڵێت "ماوەیەکە ئەم پەرلەمانتارە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە دەستى کردووە بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى چەواشەکارى لەسەر وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە کاتێکدا وەزارەت هەر کارێکى ئەنجام دابێت لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکانى وەزارەت و بۆ جێبەجێکردنى ئامانجەکانیەتى بە تایبەتى پرسی جینۆسایدى گەلى کوردستان کە ئەرک و ئامانجى سەرەکى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانە.
وهزارهتهكه ههروهها دهڵێت "ئەم پەرلەمانتارە لە بڵاوکراوەکەی ئەمجارەى دا دەنگۆیەکی بڵاوکردۆتەوە گوایە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە کە کۆمپانیاکە بوونی نییە بە پێویستمانزانی ڕاستی بابەتەکە بۆ ڕای گشتی و پەرلەمانتاری ناوبراو بڵاوبکەینەوە".
دهشڵێت "دوای ئەوەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە نووسراوى ژمارە 197 لە ڕێکەوتى 7ـی 11ـی 2022، بە مەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ دەزگای دانپێدانانی کۆمەڵکوژی کورد و دەزگای (KG Lobby Center)، نووسراوی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێکەوتى 9ـی 11ـی 2022 نوسراوی وەزارەتی ناوبراوی بەرزکردۆتەوە بۆ نووسینگەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ دەزگاکانی ناوبراو، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەژێر ڕۆشنایی ڕەزامەندی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوى ژمارە 16536، لە ڕێکەوتى 13ـی 11ـی 2022 ڕەزامەندییەکەى ئاراستەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کرد".
وهزارهتی شههیدان و ئهنفالكراوان ڕاشیگهیاند "ئەگەر چى دەبوو ناوبراو بۆ ئەم بابەتە پەیوەندى بە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بکردایە، بەداخەوە هەندێک لە کەسانى نابەرپرس ڕۆژانە خەریکى هەواڵى چەواشەکارین بۆ بێ بەهاکردنى سەروەرییەکانى کوردستان، بەم هەواڵە ناڕاستانەش دەیانەوێت ڕاستییەکان بشێوێنن و بەربەست لە بەردەم سەرکەوتنەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دروست بکەن، بەڵام کاروانى خزمەتگوزارییەکانى وەزارەتمان بێ گوێدانە هیچ موزایەدەیەکى چەواشەکاران بەردەوام دەبێت".
ئاماژهی بهوهش دا "هەر هەنگاوێک نرابێت بە ڕێکارى یاسایى ئەنجامدراوە ئەو کەسانەى لە هەرێمى کوردستان بەهاو پیرۆزیەکانیان لە دەستداوە و دەیانەوێت موزایەدە بە شکۆى خەڵکى بەشمەینەتى ئەم کوردستانەوە بکەن".
له كۆتاییدا جهختیشی كردهوه "کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان زۆر لەوە گەورەترن کە متمانە بەم جۆرە کەسانە بکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.