Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:02

وڵاتێكی ئه‌وروپی به‌فه‌رمی هاوڕه‌گه‌زبازی له‌ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌فه‌رمی واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی پڕوپاگه‌نده‌ بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی و چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی ناسروشتی له‌نێوان مرۆڤه‌كان كرد.

ئاژانسی (تاس)ی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه‌: ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا واژووی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ كرد كه‌ قه‌ده‌غه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازی و سێكسی ناسروشتی و گۆڕینی ڕه‌گه‌ز و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان ده‌كات.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی یاساكه‌ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ ئه‌م كارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سینه‌ما و ڕیكلام و هه‌ر هۆیه‌كی تری ڕاگه‌یاندن به‌ تاوان داده‌نرێت و سزای یاسایی له‌سه‌ر ده‌درێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆ نموونه‌ هه‌ر فیلمێكی سینه‌مایی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌ هاوڕه‌گه‌زخوازی یاخود ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان و گۆڕینی ڕه‌گه‌ز بكات، ڕێگه‌ی نیشاندان و نمایشكردنی پێ نادرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه ماوه‌یه‌كه‌ له‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێ له‌ وڵاتانی تریش به‌ یاسا ڕیگه‌ به‌ هاوڕه‌گه‌زخوازی و هاوسه‌رگیری هاوشێوه‌ ده‌درێت و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ده‌كرێن و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر كه‌سێكیش ده‌بنه‌وه‌ كه‌ ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر پڕۆسه‌كه‌ ده‌رببڕن.

 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.