Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:37

ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه‌ برینداربوونی 5 كه‌سی لێ كه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێڵ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه‌ - هه‌ولێر ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 5 كه‌س بریندار بوون.

په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه‌ - هه‌ولێر له‌ نزیك گوندی باوه‌قووبی بچووك ڕووداوێكی پێكدادان له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێڵ ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: پێكدادانه‌كه‌ له‌نێوان ئۆتۆمبێله‌كانی شۆفرلێت ئۆپترا، تۆیۆتا كڕۆلا ته‌كسی و نیسان پیك ئاپ ڕووی دا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ ڕووداوه‌كه‌ پێنج كه‌س بریندار بوون، به‌هۆی سه‌ختی برین و ناجێگری باری ته‌ندروستییان دوو له‌ برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كران.

كوردستان تیڤی / كانیاو حه‌كیم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.