Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:46

ته‌ندروستی سلێمانی: مانگی ڕابردوو زیاتر له‌ 23 هه‌زار منداڵ نه‌خۆش كه‌توون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاماری نه‌خۆشخانه‌كانی منداڵانی شاره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ مانگی زیاتر له‌ 23 هه‌زار منداڵ نه‌خۆش كه‌وتوون و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌.

ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بەپێی ئاماره‌كان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕێكەوتی (1  بۆ 30/11/2022) لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید لە شاری سلێمانی (23.430) منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و (3.061) منداڵیش داخڵ كراون.

ڕاشیگه‌یاند: بەپێی ئامارەكە لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د. جەمال ئەحمەد ڕەشید (219) منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و (239) منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و (146) منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و (937) حاڵەتی هەناسەتوندیش تۆمار كراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هەر لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەکەدا (18.080) پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و (314) پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و (562) سۆنەر و (80) ئیكۆ و (24) نازوور ئەنجامدراوە هه‌روه‌ها (606) تیشك گیراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.