پارێزگاری نه‌ینه‌وا سبه‌ی سێشه‌می له ناوه‌ندی شاری مووسڵ كرده پشووی فه‌رمی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان جگه له‌و فه‌رمانگانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا هاتووه" نه‌جم جبووری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڕیای دا سبه‌ی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت پشووی فه‌رمی بێت جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان".
سه‌باره‌ت به هۆكاری پشووه‌كه‌ش، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "پشووه‌كه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه له سه‌نته‌ری شاری مووسڵ".
ئەمەش بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییە بۆ سەنتەری شاری موسڵ.
پارێزگار داواشی له هاووڵاتییان كرد هاتوچۆ و جووله‌ی ئۆتۆمبێڵ كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.