به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و دووشه‌م ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ كوژراوه و له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ش فه‌رمانی گرتن بۆ براكه‌ی ده‌رچووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئه‌مشه‌و كاتژمێر نزیك 7 تاوانێكی كوشتن له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی زاخۆ ڕووی دا و ئافره‌تێك به‌ناوی (أ. ڕ. ت) ته‌مه‌ن 37 ساڵ به چه‌كی ده‌مانچه هاته كوشتن.
ڕاشیگه‌یاند: پۆلیس گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا ناسنامه‌ی بكوژ ئاشكرا بكرێت كه برای ئافره‌ته‌كه‌یه به ناوی (م. ڕ. ت).
پۆلیسی زاخۆ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 405 فه‌رمانی گرتن بۆ تۆمه‌تبار ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.