Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:25

ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگایەكی دیكە دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

رۆژی پێنج شەممە 1-12-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت .
بە گوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی  6 ی 12 ی 2022، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان،بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەكرێت.
هەر لەخشتەكەی وەزارەتی دارایی دا هاتووە كە لە 22 ی 12 ی 2022 بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دێت .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.