Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:29

ئەمڕۆ دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند و میدیاكار" كامەران عەبدولڕەحمان" دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 6-12-2022 بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر- ب. سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە هونەرییەكان ،رێوڕەسمی یادكردنەوەی دووەم ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەند (كامەران عەبدولڕەحمان) ساز دەكات. 
رێوڕەسمەكە لە كتژمێر 10:30ی بەیانی لەهۆڵی چالاكیی قوتابخانەكانی هەولێر، بەرێوە دەچێت ،هەر بەو بۆنەیەوە لە رێوڕەسمەكەدا (كۆبەرهەم)ی هونەرمەند بڵاو دەكرێتەوە.
هونەرمەند راگەیاندكار (كامەران عەبدولڕەحمان) لە 1964 لە گەڕەكی بڵاغی شاری كەركوك لە دایك بووە باوكی ناسراوە بە (عەبدولڕەحمان ئاسنگەر) بنەماڵەكەیان بە گشتی بە ئاسنگەر ناسراون.
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی بێكەس و سەركوتن دواتر ئەسیری تێكەڵاو تەواو كردووە ناوەندی لە قوتابخانەی زێوەر تەواو كردووە دەرچووی ناوەندییە.
 بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1979 لە ئاهەنگی قوتابخانە لەسەر تەختی شانۆ گۆرانی ووتوە  پاش هەوڵدان و بەردەوامی و ماندوو بوونێكی زۆر ئاشنا بووە بە هونەر و ئاواز و گۆرانی و مقامات.
ساڵی 1987 لەگەڵ پۆلێك لە هونەرمەندانی شاری كەركوك تیپی مۆسیقای ئەسیری دادەمەزرێنن "ساڵی 1992 یەكەم بەرهەمی بڵاو دەكاتەوە بەناوی (مەتۆرە)" ئەم گۆرانییە ناوبانگێكی باشی دەركرد و بووە هۆی بەردەوام بوونی لە هونەر.
ساڵی 1994 یەكەم ئەلبوومی هونەری خۆی بڵاو كردەوە بە حەوت گۆرانی و پارچە موزیك لەهەمان ساڵ لەبەر بارودۆخی شەڕی ناوخۆ چووەتە شاری دهۆك "ساڵی 1995 لە شاری دهۆك لەگەڵ پەیمانگای هونەرەجوانەكان گۆرانی (مۆمی تەمەن) لە هۆنراوە و ئاوازی خۆی بڵاو كردۆتەوە" هەر لەو ماوەیەدا چەندین بەرهەمی تری تۆمار كرد.
لە بواری سروودیشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی شۆڕشگێڕی و نیشتمانی و نەتەوەییە لە بواری ئاواز دانانیش بۆ چەندین هونەرمەند ئاوازی داناوە، خاوەنی زیاتر لە (65) بەرهەمی سروود و گۆرانییە زۆربەی بەرهەمەكانی لە هۆنراوە و ئاوازی خۆیەتی، لە 1997/9/17 هاوسەرگیری لەگەڵ ڕاگەیاندنكار (فێنك نەجمەدین قادر) كردووە خوشكی هونەرمەند (شاهین نەجمەدین) دوو كوڕیان هەیە بە ناوی (هـێـڤی و داسـتان).
هونەرمەند كامەران عەبدولڕەحمان لەكەناڵی ئاسمانی ( كوردستان ) كادرێكی لێهاتووی كەناڵە بووە ، لەبەشی ( ئەرشیف و تا دواساتەكانی ژیانی لەبەشی هەماهەنگی) كاری كردووە،  كەسێكی بەسەلیقە بووە بۆ هەڵبژاردنی هۆنراوە ، سوودی لەهۆنراوەی چەندین شاعیر وەرگرتووە و ، ئاوازی لەسەر داناوون ، هەروەها خودی هونەرمەند چەندین ئاوازی بۆ هۆنراوەكانی خۆی داناوە ، لەماوەی ژیانی هونەریدا ، هونەرمەند زیاتر لە (50) گۆرانی سۆزداری و سروود و ستایشی ئایینی خوێندووە .
هونەرمەند كامەران عەبدولڕەحمان  خاوەنی (50) گۆرانی و (28) سروودی نیشتمانییە ،سروود و ستایشی ئایینی و مەقام و  گۆرانیەكانی هونەرمەند كامەران عەبدولڕەحمان كە خۆی ئاوازی بۆداناون 
زۆر بەداخەوە،لە 29-12-2020 هونەرمەند (كامەران عەبدولڕەحمان) گۆرانی بێژ و سروود بێژ،  بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.
ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.