دانیشتوانی هەندێك وڵات ڕێكەوتێكیان دەبێت لەگەڵ ڕووداوێكی فەلەكیی جیاواز، كە دەتوانن بە چاوی ئاسایی بیبینن، بەو پێیەی هەسارەی مەریخ نامێنێت و مانگی پڕ دروست دەبێت.
لە كاتژمێرەكانی سەرەتای پێنجشەممەدا، مەریخ لە پشت مانگی پڕەوە بە تەواوی نامێنێت، لە ڕووداوێكدا كە بە "جادووگەری" ناسراوە.
بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی ئینگلیزی، ڕۆژی چوارشەممە، مانگ لە ئاسمانی شەودا لە مەریخ نزیك دەبێتەوە، تا ئەو كاتەی دیاردە چاوەڕوانكراوەكە لە كاتژمێر 4:30 بەیانی پێنجشەممە، بە كاتی ناوەندی ئەمریكا دەست پێدەكات.
نزیكەی كاتژمێر 4.58 بەرەبەیانی بە كاتی جیهانی، مەریخ لە پشت نیوەی ڕۆژئاوای مانگەوە نامێنێت، و نزیكەی كاتژمێرێك دواتر دەردەكەوێتەوە. ئەو كاتەش دەتواندرێت ڕووداوەكە بە چاوی ئاسایی ببیندرێت بەتایبەتی كە مەریخ لە درەوشاوەترین ئاستیدا دەبێت.
دیاردەیەكی فەلەكیی جیاواز بەڕێوەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.