Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:59

نیشانە سەرەتاییەكانی شێرپەنجەی میزڵدان بزانە

کوردستان TV
100%

زوو دەستنیشانكردنی شێرپەنجە توخمێكی زۆر یارمەتیدەرە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان، چونكە دواكەوتنەكە ڕێگە بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان دەدات، بۆیە پسپۆڕانی تەندروستی پێشنیار دەكەن گرنگی بە هەندێك نیشانە بدرێت كە لەناكاو مرۆڤ تووشی شۆك دەكات.
شێرپەنجەی میزەڵدان لەو نەخۆشیانەدایە كە نیشانەی بەرچاوی لەگەڵدایە بەتایبەت لەكاتی حەمام میزكردن.
بۆ نموونە لە بەریتانیا زانیارییە تەندروستییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە ساڵێكدا 10 هەزار و 300 حاڵەتی شێرپەنجەی میزڵدان تۆمار دەكرێت كە یەكسانە بە 28 حاڵەت لە ڕۆژێكدا.
بەگوێرەی توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا، دیارترین نیشانەكانی شێرپەنجەی میزەڵدان كاتێك دەردەكەون كە مرۆڤ میز دەكات، جا لە پیاوان بێت یان ئافرەتان.
نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە شێرپەنجەییە بریتین لە:
هەستكردن بە دەرچوونی خوێن لە كاتی میزكردندا، یان ئەوەی كە میزەكە ڕەنگی كاڵە، نزیكترە لە سوور.
میزكردن زیاتر، جار جارە، لە ئاسایی.
هەستكردن بە حەزی میزكردن، لەناكاو، یان هەستكردن بە ئازار لەكاتی بەتاڵكردنەوەی میزڵدان.
دابەزینی بەرچاوی كێشی لەش بەبێ هۆكار، وەك خۆراك یان وەرزشكردن.
هەستكردن بە ئازار لە پشت و ئێسكەكاندا، ئەمە جگە لە ئازار لە بەشی خوارەوەی سك.
هەستكردن بە ماندوێتی و ناخۆشی، سەرەڕای ئەوەی تووشی نەخۆشییەكی تەندروستی ناسراو نەبووە.
هەروەها پسپۆڕانی تەندروستی ڕوونی دەكەنەوە كە میزی تێكەڵ بە خوێن ڕەنگە لە نیشانەكانی شێرپەنجەی پرۆستاتیش بێت لە پیاوان.
لە ئەگەری ئەوەی ئەم نیشانانە بەدی بكرێت، ئەوەی پێویستە بە زووترین كات ڕاوێژ بە پزیشك بكرێت، چونكە ڕەنگە هۆكارەكە بەهۆی هەوكردنێكی سادە بێت كە دەتوانرێت لە ماوەیەكی كورتدا چارەسەر بكرێت.
لە ئەگەری دەستنیشانكردنی شێرپەنجە، دەستنیشانكردنی پێشوەختە ئەگەری وەڵامدانەوەی چارەسەركردن و چاكبوونەوە زیاد دەكات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.