بەهۆی گڕگرتنی بوتڵی گاز، دوو كەس لە گەڕەكی تاسڵوجەی شاری سلێمانی بریندار دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 6-12-2022 رایگەیاند: بەهۆی گڕگرتنی بوتڵی گازەوە ، ماڵێك لە گەڕەكی تاسڵوجەی شاری سلێمانی گڕ دەگرێت و دوو كەس بریندار دەبن .
لەوبارەیەوە ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە، راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ بوتڵێكی غاز لە ماڵێكدا لە گەڕەكی تاسڵوجە گڕدەگرێت و بەو هۆیەوە دوو كەس بریندار دەبن كە هاوسەری یەكترن.
لە گەڕەكێكی سلێمانی بەهۆی گڕگرتنی بوتڵی گازەوە دوو كەس بریندار دەبن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.