مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەبارەی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و پەرەدان بە كەرتی كشتوكاڵی، ڕایگەیاند:لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، بۆیە دەبێت پشت بە كشتوكاڵ ببەستین، ئەگەریش پەرە بەو كەرتەش بدەین، مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراكی هەرێمی كوردستان نابێت.
هەروەها سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان جەخت لە یارمەتیدانی جووتیاران دەكاتەوەو دەڵێت: پێویستە وەبەرهێنانی زیاتر لەو كەرتەدا بكرێت بۆ ئەوەی هەلی كاری زیاتر بڕەخسێندرێت.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە كشتوكاڵ، سەرمایەكی لەبن نەهاتووە و بنەمای دروستكردنی ئابوورییەكی بەهێزە،هەناردەكردنی هەناری هەرێمی كوردستانیش دەستپێكێكە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی دیكە.
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان: دەبێت پشت بە كشتوكاڵ ببەستین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.