بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی رزگاری بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی (2022/12/5)لە بەشی نەشتەرگەری جوانكاری و رێككاری نەخۆشخانەی رزگاری نەشتەرگەرییەكی گەورەو دەگمەن ئەنجامدراوە.
بەراێوەبەرایەتییەكە دەڵێت: نەشتەرگەرییەكە بە ناو نیشانی گواستنەوەی شانەی پێست و ماسوولكە بۆ رێككاری دەم وچاوی هاووڵاتییەك ئەنجام دراوە، دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لایەكی دەم و چاوی هەڵگیرابوو .
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە نەشتەرگەرییەكە لە ژێر سەرپەرشتی پزیشكانی پسپۆری جوانكاری و رێككاری د.عەبدولرحمان میران، د.ریاز كەمال،د.هێمن عەلائەدین، د.رێكەوت فازڵ ، بەسەركەوتوویی ئەنجامدراوەو لە ئێستاشدا باری تەندروستی نەخۆشەكە جێگیرە.
نەشتەرگەرییەكی دەگمەن لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر ئەنجامدرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.