ئەمڕۆ سێشەممە 6ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جیسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی سوید و هەرێمی كوردستان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە تاووتوێ كران.
باڵیۆزی و خواستی وڵاتەكەشی بۆ پتەوكردنی پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی.
سەرۆكی حكومەت كورتەیەكی دەربارەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم لە بواری هەمەچەشنكردنی ئابووری و بەدیجیتەڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و هەنگاونان بەرەو حوكمڕانییەكی ئەلیكترۆنی و ئاسانكاریكردن بۆ وەبەرهێنەران و ڕەخساندنی هەلی كاری نوێ خستەڕوو .
گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییە نەرێنیەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا لە سەر ژیانی هاووڵاتییان ، چەند تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی دیدارەكە بوون.
سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.