Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:06

ڤیدیۆ.. دوو گۆرانیبێژی دیاری کورد به‌ دوێتێك پاڵپشتی له‌ رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ن ‌

کوردستان TV
100%

"خه‌ونی ئازادی" ناونیشانی دوێتێكه‌،كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "كەمال محەمەد و ئازیتا لوقمان"، وه‌كو پاڵپشتییه‌ك له‌راپه‌ڕینی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان بڵأوكراوه‌ته‌وه‌.

گۆرانی (خەونی ئازادی)، تێكسته‌كه‌ی ، لەلایەن هۆزانڤان دیار هەڵەبجەی نوسراوە، ئاوازو كاری میكس وماسته‌رینگی له‌لایه‌ن شادمیهر نامۆ دانراوه‌ جێبه‌جێكراوه‌.

هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د له‌ دایكبووى ساڵى (1960)ی شارى سلێمانییه‌، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانى و كلیپه‌، خاتوو ئازیتا لوقمان تەمەنی (15) ساڵ، خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.

ئا- كامران

 

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.