بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە 6-12-2022 دەستگیركردنی چوار تۆمەتبار-ی بەتۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێك لەناحیەی خورماڵ-گەڕەكی ئەردەڵان كەبڕی بیست ملیۆن دیناری عێراقی تێدابووە ،رایگەیاند.
بەرێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكیدا دەڵێت: بنكەی پۆلیسی خورماڵ 4 تۆمەتباری دەستگیركرد كەبەهاوبەشی هەستابوون بەئەنجامدانی كارەكە ٫پاش ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە ،دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو قاسەكەو بڕەپارەكەش دەستی بەسەرداگیراوە كە لەگوندی گوڵپ لەژێرخۆڵداحەشاریان دابوو .
پۆلیس دەشڵێت: سەرجەم تۆمەتبارەكان كەدانیشتوی ناحیەی خورماڵن، بەپێی ماددەی یاسایی(443ی.س)لەكاتی ئێستادا بەندكراون.
بەتۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێك چوار تۆمەتبار دەستگیركران
بڕی بیست ملیۆن دیناری عێراقی تێدابووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.