Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:54

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 06ـی 12ـی 2022 لەگەڵ باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خاتوو جێسيكا سڤاردسترۆم باڵيۆزى نوێى ‏سويد له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى ‏وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.‏

هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى سويد له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان ‏تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا ‏كه‌ جێى بايه‌خى هه‌ردوولان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و ‏وه‌به‌رهێنانى سوێدى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين ‏پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بيروڕيان ‏ئاڵوگۆر كرد.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.