Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:49

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاری نوێی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌رده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی قوتابییان له‌ قوتابخانه‌كان ده‌ركرد كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێ بكات.

به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ ئیمزای ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌رچووه‌ دوو بڕیاری نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابییان له‌ قوتابخانه‌كان ده‌ركراوه‌.

بڕیاره‌كه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌ پێكهاته‌ی ئێزیدی و كریستیانه‌كان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانه‌ داوه‌ كه‌ خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌شێویه‌ك دابنێن كه‌ بۆیان گونجاو بێت له‌گه‌ڵ جه‌ژن‌ و ئاماده‌سازی بۆنه‌كانیان.

بڕیاری دووه‌میش تایبه‌ته‌ به‌ رۆژی ئاڵای كوردستان له‌ ڕێكه‌وتی 17/12 كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ش تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می تێدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ بڕیاری دا تاقیكردنه‌وه‌كان یه‌ك كاتژمێر دره‌نگتر ئه‌نجام بدرێت تا ته‌واوبوونی مه‌ڕاسیمی رۆژی ئاڵا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری كردووه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می قوتابخانه‌كان له‌ ڕۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا ڕۆژی 24ی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پشووی قوتابخانه‌كان له‌ ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێده‌كات تا رۆژی 2/1/2023.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.