Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:08

فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک خولی چوارەمی بنەڕەتی مەدفەعییەی بە کۆتا هێنا

کوردستان TV
100%

 بەسەرپەرشتی فەرماندە سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، کۆڵۆنێڵ سۆریا بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێم، ماک دیمی کەیلا فەرماندەیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان، ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگه و فەرماندە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی چوارەمی بنەڕەتی  فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی یەک بەڕێوەچوو.

لەسەرەتایی ڕێورەسمەکەدا فەرماندە سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم جۆرە خولانە لەسەر بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانی پێشمەرگە کە دەبێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ پاڵپشتیکردن لە هێزەکانی پیادە لەبەرەکانی جەنگ،هاوکات سوپاسی هاوپەیمانانی کرد بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

پاشان ئامادەبووان لەنزیکەوە سەردانی گۆڕەپان(میدان الرمی)ـیان كرد و بینەری نمایشێکی سەربازی بوون کە لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەشداربووی خولەکە لەسەر چەکە قورسەکانی وەک (هاون، جۆرەکانی تۆپ و چەکی گراد ) ئەنجام درا.

لەم خولەدا (28) ئەفسەری پێشکەوتووی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بۆ ماوەی سێ مانگ بە شێوەیەکی چڕوپڕ مەشقیان لەسەر چەکە قورسەکان کرد.

جێی باسە،  فەرماندەیی هێزی  پشتیوانی یەک سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە ئەرکی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە ئەستۆدایە، وەک ئەوەی لە ڕابردوو ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە بەرەکانی جەنگی دژی داعش و پارسەنگی هێزیان لەبەرژەوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکلایی دەکردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.