سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەنعان قەساب ئاغا دەکات بەبۆنەی كۆچی دوایی هاوژینەکەی.
لە پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی هاتووە "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خاتوو(فائیزە عەبدولجەبار)ـمان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ سەنعان قەساب ئاغا:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز كاك سەنعان قەساب ئاغا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خاتوو(فائیزە عەبدولجەبار)ـمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم رۆحی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مەسعود بارزانی
6ی كانوونی یەكەمی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.