ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی سەردانیکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند داوایەکی لە بەرژەوەندی کەرکووک و خەڵکەکەی ئاراستە کرد.
نەجوە حەمید کاکەیی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی محەمەد شیاع سوودانی کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی لە پۆستەکەی.
لە میانی دیدارەکەدا نەجوە حەمید کاکەیی بە نووسراوێک داوای مافی پارێزگای کەرکووکی کرد کە لەژێر ئیدارەیەکی سەپێنراوە، هاوکات داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد هاوسەنگی بکرێت لە بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکە و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەگوند و شارەدێ کوردییەکانی کەرکووک و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هێزە ئەمنییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق پەیامێکیشی ئاراستەی خەڵکی کەرکووک کرد و گوتی خەڵکی شارەکەم دڵنیا دەکەمەوە کە دەنگی بوێر و ڕاستەقینەی ئەوان دەبم لە بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.