Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:51

نەتەوەیەکگرتووەکان: داعش چەکی کیمیایی لە عێراق بەکارهێناوە

کوردستان TV
100%

لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای دەکەن، داعش چەکی کیمیایی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی بەکارهێناوە.

لە ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە کە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە  تیرۆریستانی داعش مووشەک، هاوەنی کیمیایی، تەقەمەنی و نارنجۆکی کیمیایی بەکارهێناوە.

ڕاپۆرتەکە بە بەڵگەوە تیشکی خستووەتەسەر، چالاکییەکانی دروستکردن و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سەرانسەری عێراقدا.

نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو توخمانەشی ئاشکرا کردووە کە لە پێکهاتەی چەکە کیمیاییەکاندا بەکارهێنراون وەکو فۆسفایدی ئەلەمنیۆم، کلۆر، سیانید، نیکۆتین، ڕیسین و تالیۆمی کبریتات.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە بەردەوامی ئاڵۆزییە تەندروستییەکانی نێو دانیشتووانی تازەخورماتوو دەکاتەوە، کە بریتین لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، شێرپەنجە و ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە تەندروستی زاوزێ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.