Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:08

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە سەنعان قەساب دەکات

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی سەنعان قەساب و بنەماڵەکەی دەکات بۆ کۆچی دوایی هاوژینەکەی.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی هاتووە کە "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی (فائزە عبدالجبار)ـی هاوسەری بەڕێزتانمان پێ گەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و كەس و كار و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین."

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

بۆ بەڕێز سەنعان قەساب

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی (فائزە عبدالجبار)ی هاوسەری بەڕێزتانمان پێ گەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەو كەس و كار و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین و لە خوای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێ.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.