Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:03

چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشی بیرچوونەوە ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

زانایانی پەیمانگای بایۆكیمیای ئۆرگانیكی ئەكادیمیای زانستی ڕووسیا قۆناغەكانی تاقیكردنەوەی پێش كلینیكی دەرمانێكی نوێیان بۆ چارەسەری نەخۆشی بیرچوونەوە تەواو كرد.
بەگوتەی ئەو توێژەرانە، ئەم دەرمانە كە ناوی "كۆگنیران" بووە، جیاوازە لەو دەرمانانەی كە ئێستا بەكارهێنراون، بەو پێیەی لەسەر بنەمای بناغەی نوێ دروستكراوە. ئەم دەرمانە مۆلیكولێكی بچووكی پێپتیدی تێدایە، كە پێكهاتەیەكی پرۆتینی مرۆڤی Lynx1 یە كە كۆتاییەكانی دەمارەكانی ناو مێشك (وەرگرەكان) هان دەدات، كە نیكۆتین دەناسنەوە و بەم شێوەیە كارەكانی مەعریفی باشتر دەكەن.
لەوبارەیەوە زاخار شانكارۆڤ، بەڕێوەبەری تاقیگەی پەیمانگاكە دەڵێت: كاتێك ئەم وەرگرانە چالاك دەبن، بۆ ئەوەی بكرێنەوە و ئایۆنی زیاتر هەڵبگرن، كاریگەری گواستنەوەی دەمار و دروستبوونی یادەوەری لە قۆڵۆنی مێشك و ناوچەكانی تری مێشكدا زیاد دەكەن، بەمەش ئەركە دەروونییەكان باشتر دەبن. 
ئەو دەشڵێت: تێكچوونی هزری لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشی تێكچوونی دەمارەكان زۆرجار پەیوەندی بە تێكچوونی وەرگرەكانی نیكۆتینی ئەلفا-٧ هەیە. بۆ نموونە لە حاڵەتی نەخۆشی زەهایمەردا، پلاكی ئامیلۆید لە خانەكانی دەماردا كۆدەبێتەوە. ئەم تابلۆیانە كارلێك لەگەڵ وەرگرەكان دەكەن و ڕێگری لە كاركردنیان دەكەن، ئەمەش ڕێگری لە گواستنەوەی ئیمپاڵسی دەمارەكان دەكات و دەبێتە هۆی نەخۆشی بیرچوونەوە.
بەڵام دوای ئەوەی توێژەران پرۆتینێكیان لە مرۆڤدا دۆزیەوە كە دەتوانێت وەرگرەكانی نیكۆتین چالاك بكات، زانایانی IBOC ئەو بەشەیان جیاكردەوە كە بەرپرسە لەم پرۆسەیە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی "ئیزڤێستیا"
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.