Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:07

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 هاووڵاتی كوردیان له‌ جوانڕۆ ڕفاند

کوردستان TV
100%


دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بیاشۆش سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی دانا کەریمی و دکتۆر ڕەحیم عەزیزی، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانەوە لەو شارە بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ رۆژی سێشه‌ممه‌ 6ى12ى2022، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی "بیاشۆش"ی سەر بە شاری جوانڕۆ و دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی دانا کەریمی و دکتۆر ڕەحیم عەزیزی لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراون.

بە وتەی شایەتحاڵان، لە کاتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییەدا هێزە حکومەتییەکان شووشەی ماڵەکانی ئەو دوو کەسەیان شکاندووە و ئەمەش بووەتە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێ لەناو بنەماڵەکانیاندا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی دانا کەریمی و د. ڕەحیم عەزیزی لە بەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو،7 هاووڵاتیی خەڵکی لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی خەڵکی ئەو شارەدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە کوژراون و ئەو هێزانە بەردەوام کەشێکی ترسێنەریان بەسەر خەڵک و شاری جوانڕۆدا زاڵ کردووە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.