Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:26

جامی جیهانیی قەتەر .. هاندەرانی مەغریب بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی سەرکەوتنی هەڵبژادەکەیان بۆ چارەگی کۆتایی دەگێڕن

کوردستان TV
100%


دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی مەغریب لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەگی کۆتایی لە میانی پاڵەوانێتی جامی جیهانیی قەتەر 2022، هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە ئاهەنگی خۆشییان گێڕا.

هاندەران لە رەباتی پایتەخت و شارەکانی دارلبەیزا و مەراکیش و چەندین شاری دیکەی وڵاتەکە رژانە سەر شەقامەکان و بە گوتنەوەی درووشم و هەڵکردنی ئاڵای مەغریب ئاهەنگیان دەگێڕا.

خەڵکەکە بە ئۆتۆمبێل بە شەقام و کۆڵانەکانی چەندین شاردا دەسوڕانەوە و خۆشییان بۆ سەرکەوتنی وڵاتەکەیان بۆ چارەگی کۆتایی دەردەبڕی.

هەڵبژاردەی مەغریب لە قۆناغی گرووپەکاندا بە دوو گۆڵی حەکیم زیاشی و یوسف ناسیری لە کەنەدای بردەوە و بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ وەکو یەکەمی گرووپەکە سەرکەوت بۆ قۆناغی 16.

هەڵبژاردەی مەغریب لە یاریی چارەگی کۆتایی چاوەڕیی براوەی یارییەکەی نێوان پورتوگال و سویسرا دەکات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.