Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:44

سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە مەغریب دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە بۆ چارەگی کۆتایی مۆندیال

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی لە مەغریب کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە بۆ قۆناغی چارەگی پێش کۆتایی لە مۆندیال قەتەر 2022.

محەمەد شیاع سوودانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە مەغریب کردووە کە وەک یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەگی کۆتایی مۆندیال و ئەمەی بە مێژوویی وەسف کردووە.


سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها نووسیوویەتی:

"هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی زیاتر بۆ گەلی مەغریب و گەلانی دیکەی برا و دۆست دەخوازیم".

جێیی ئاماژەیە، لە میانی یارییەکانی قۆناغی 16ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی مەغریب بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 3-0 لە هەڵبژاردەی ئیسپانیای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەگی کۆتایی.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.