Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:30

لێژنه‌ی دارایی تاووتوێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ده‌كات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی گفتوگۆکردنى بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوه‌.
هەردوو بابەتی گرنگ و هەنووکەیی، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و ڕاژەی خزمەتی فەرمانبەران، بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوون کە لەسەر داوای سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (178) و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (95)ی ڕۆژی 26ی10ی2022، دوای ڕاو سەرنجگۆڕینەوەی ئەندامان لەو بارەیه‌وە، لێژنە بە ڕاپۆرتێکی ورد و تێروتەسەل وەڵامیان دایەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، ئەو نووسراو و سكاڵایانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون، خوێندنەوەیان بۆ كرا و دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوه‌ی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هەبوو، وەڵام درانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركران بۆ كاری پێویست

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.