Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:34

کۆمارى چینى میللى خواستی وەبەرهێنانی زیاتری لە هەرێمی کوردستاندا هەیە

کوردستان TV
100%


بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە نی رۆچى، کونسوڵى گشتیی کۆمارى چینى میللى لە هەولێر و شاندى یاوەرى کرد، کە بەبۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵى گشتى سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ ئەو هاوکارى و هەماهەنگییەى لە ماوەى کارکردنى لە هەرێمى کوردستان هەبووە دەربڕی و هاوکات ئاماژەى بە پەیوەندیی دۆستانەى گەل و حکوومەتى چینى لەگەڵ هەرێمى کوردستان کرد و ئامادەیى کۆماری چینی بۆ پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکان لە بوارى ئابوورى و بازرگانى و سیاسى و کولتوورى دەربڕی.
سەفین دزەیى سوپاس وپێزانینى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی بۆ بوونى نێردەى دیپلۆماسیی کۆمارى چینى میللى لە پێناو بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەربڕی و هیواى سەرکەوتنى بۆ کونسوڵى گشتى خواست و جەختى کردەوە کە هەمان ئاسانکارى و هاوکارى پێشکەش بە کونسوڵى داهاتووى کۆمارى چینى میللى دەکرێت.
هەروەها سوپاس و پێزانینى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ ئەو هاوکارییانەى پێشکەشى هەرێمى کوردستانیان کردووە دەربڕی و هیواى خواست زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکان بدرێت و هانى کۆمپانیا چینیەکان بدرێت بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.