ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران وادەی گەیشتنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ پەرلەمان دیاریكرد، هاوكات هۆكاری دواكەوتنی تەواوكردنی پڕۆژەكەی تا ئێستا لەگەڵ حكومەت ڕوونكردەوە.
موعین كازمی، ئەندامێكی لیژنەكە، ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، ڕەشنووسی بودجە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران ، بەو پێیەی هێشتا تەواو نەبووە لەگەڵ وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان .
كازمی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی نوێنەران لە 8ی ئەم مانگەوە پشووی یاسادانان دەستپێدەكات، كاتێكیش پڕۆژە یاساكە گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجومەن دوو مانگ یان زیاتری دەوێت بۆ لێكۆڵینەوە و گفتوگۆ و دەنگدان لەسەری.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی: ڕەشنووسی بوودجە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.