سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت، لە ئێستادا هەموو هێزی پێشمەرگە مووچەیان وەكو یەكە و مووچەكەشیان كەمە، بۆیە پێویستە دەرماڵەیان بۆ خەرج بكرێت.
ریڤینگ هرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، لە هەرێمی كوردستان سەرجەم مووچەخۆران دەرماڵەی خێزان و منداڵ و بڕوانامەیان هەیە، بەڵام هێزی پێشمەرگە تا ئێستا مووچەیان جێگیرە و هیچ دەرماڵەیەكیان نییە، بۆیە ناكرێت كە پاراستنی هەرێم لەسەر شانی ئەوانە، بێ دەرماڵە بن، لەبەر ئەوە وەزارەتی پێشمەرگەش كاری لەسەر دەكات و ئەوانیش بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی دەرماڵەیان پێبدرێت.
هرووری گوتیشی: كاری باشمان كردووە و قسەمان لەگەڵ وەزیری داراییش كردووە، كە بڕیارە ئێمە سەردانیان بكەین یاخود وەزیر بێتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین، بۆیە بەردەوام دەبین و ناوەستین تاوەكو هاوشێوەی مووچەخۆران دەرماڵە بۆ هێزی پێشمەرگە خەرج دەكرێت.
دەشڵێ: لە ئێستادا هەموو هێزی پێشمەرگە مووچەیان وەكو یەكە و مووچەكەشیان كەمە، بۆیە پێویستە دەرماڵەیان بۆ خەرج بكرێت، بۆ ئەوەی مووچەی ئەوانیش زیاد بێت.
ریڤینگ هرووری: ناوەستین تاوەكو هاوشێوەی مووچەخۆران دەرماڵە بۆ هێزی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.