Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:02

ئەڵمانیا 25 كەس بە تۆمەتی كودەتای سەربازی دەستگیر دەكات

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی هەواڵێكی" بی بی سی"25 كەس لە هەڵمەتێكدا لە سەرانسەری ئەڵمانیا بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ڕووخاندنی حكومەت دەستگیركراون.
لەوبارەیەوە ڕاپۆرتە ئەڵمانییەكان باس لەوە دەكەن كە گرووپێكی ڕاستڕەوی توندڕە و كەسایەتییە سەربازییەكانی پێشوو پلانیان دانابوو هێرش بكەنە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرن.
دەوترێت ئەو پیلانگێڕانە ئەندامانی بزووتنەوەی توندڕەوی رایخ لەخۆدەگرن، كە لە مێژە بەهۆی هێرشە توندوتیژەكان و تیۆرییە پیلانگێڕییە ڕەگەزپەرستەكانەوە لە چاوی پۆلیسی ئەڵمانیادان. هەروەها ڕەتیدەكەنەوە دان بە دەوڵەتی مۆدێرنی ئەڵمانیادا بنێن.
لەو بارەیەوە گوتەبێژی فەرمانگەی داواكاری گشتی فیدراڵی دەڵێت: هێشتا ناوێكمان بۆ ئەم گروپە نییە.
هەروەها داواكاری گشتی فیدراڵی ڕایگەیاندووە كە ئەو گرووپە لە مانگی تشرینی دووەمی 2021ەوە پیلانی كودەتایەكی توندوتیژیان داڕشتووە.
ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە ئەندامانی پێشووی سەربازیش بەشێكی بەرچاوی پیلانی كودەتاكە بوون. ئەوان سەربازانی پێشووی نوخبەی یەكە تایبەتەكانیان لەخۆدەگرت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.