ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لە دیالە گیان لەدەستدانی فەرماندەیەكی سەربازی لە سوپای عێراق ،لە ئەنجامی كاردانەوەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: ئەمڕۆ فەریق محەمەد ساڵح كەرەوی، فەرماندەی لیوای دوو –ی سەر فیرقەی یەكەمی سوپای عێراق، لە نەخۆشخانەیەكی پایتەختی بەغدا بەهۆی كاردانەوەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد،ئەو فەرماندەیە نزیكەی مانگێك لەمەوبەر بەمەبەستی چارەسەركردن ڕوویكردبووە بەغدا، بەڵام هەوڵە پزیشكییەكان سەركەوتوو نەبوون لە ڕزگاركردنی ژیانی.
كۆرۆنا كۆتایی بە ژیانی فەرماندەیەكی سەربازی لە سوپای عێراق دەهێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.