Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 03:48

داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە میانی 11 مانگدا زیاتر لە  107 ملیار دۆلار بووە

کوردستان TV
100%

داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە میانی 11 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، 107 ملیار و 877 ملیۆن و 876 ھەزار و 336 دۆلار بووە، ئەمەیش بەراورد بە 11 مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی 57 لەسەدا زیادی كردووە.
میدیاكانی عێراق پشت بەستن بە ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (SOMO) بڵاویان كردووەتەوە كە داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە میانی 11 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، گەیشتووەتەوە 107 ملیار و 877 ملیۆن و 786 ھەزار و 336 دۆلار كە تێكڕای داھاتی مانگانە، نۆ ملیار و 807ملیۆن و 71 ھەزار و 458 دۆلار بووە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو، داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە میانی 11 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە 11 مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی 57 لەسەدا زیادی كردووە، بەو پێیەی تێكڕای داھاتی 11 مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو، 68 ملیار و 258 ملیۆن و 861 ھەزار و 485 دۆلار بوو.
باس لەوەش كراوە كە تێكڕای داھاتی مانگانەی فرۆشی نەوت لە 11 مانگی یەكەمی ساڵی رابردوودا، شەش ملیار و 205 ملیۆن و 351 ھەزار و 44 دۆلار بوو.
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (SOMO) ئاماژەی بەوەیشداوە كە زۆرترین داھاتی فرۆشی نەوت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەدەستهاتووە كە داھاتەكەی 11 ملیار دۆلار و 477 ملیۆن و 514 ھەزار و چوار دۆلار بووە، كەمترین داھاتی فرۆشی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمدا بەدەستھاتووە كە ھەشت ملیار و 322 ملیۆن و 679 ھەزار و 526دۆلار بووە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.