Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:41

پۆلیسی هه‌ولێر: ئەو تۆمەتبارەی قاسەی مزگەوتەکانی دەشکاند دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه‌ قاسه‌ی مزگه‌وته‌كانی شاری ده‌شكاند.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 7ى12ى2022، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی. ن. م) بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی مزگەوتەکان لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویشكردووه‌ته‌وه‌: کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەیدا کە چەندین جار قاسەی مزگەوتەکانی شکاندووە و پارەکانی بردووە، بۆیە بە بڕیاری داوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ- شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.