وهزارهتی پهروهردهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی داهاتی فرۆشگهی(حانووت)ی قوتابخانهكان، وهڵامی لێدوانێكی پهرلهمانتار كاروان گهزنهیی دهداتهوه.
دهقی راگهیاندراوی وهزارهت:
وەڵامێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ پەرلەمانتار (کاروان گەزنەیی )
لامان باشبوو بەرێز کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری کوردستان بە زانیاری ووردەوە لەسەر داهاتی فرۆشگەی ( حانوت ) قوتابخانە و خوێندنگەکان لێدوان بدات ، بەڵام بەداخەوە بێ هەبوونی زانیاری بەڕێز کاروان گەزنەیی لە لێدوانێکدا دەڵێت (( تەنانەت داهاتی حانوتی خوێندنگەکانیش دەچێتەوە بۆ هەولێر )) ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەو قسەیەی بەڕێز (کاروان گەزنەیی) ناڕاستە هیچ بنەمایەکی نییە، داهاتی فرۆشگە ( حانوت ) ی قوتابخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و تەنانەت دهۆکیش نەگەڕاوەتەوە بۆ هەولێر :
داهاتی فرۆشگەی ( حانوت ) ی قوتابخانەکانی پەروەردەی گشتیی سلێمانی بۆ ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بریتی بووە لە ( 3٫910٫023٫000)سێ ملیار و نۆسەد و دە ملیۆن و بیست و سێ هەزار دینار، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەڵەبجە بریتی بوە لە (219٫000٫000 )دووسەد و نۆزدە ملیۆن دینار، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان بریتی بوە لە (462٫714٫000)چوارسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەفت سەد و چواردە هەزار دینار، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕاپەرین بریتی بوە لە (546٫722٫000) پێنج سەدو چل و شەش ملیۆن و حەفت سەدو بیست و دوو هەزار دینار، ئەو پارانە نە هاتۆتە هەولێر، لەبەردەستی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین بووە و بە گوێرەی رێنمایی ژمارە(1) ساڵی (2022) پارەکەیان وەرگرتوە لای خۆیان و دابەشیانکردۆتەوە بەسەر ناوەندەکانی خوێندن و ئەوەی دیکەش بۆتەوە داهات بۆ پەروەردەکان بۆ ئەوەی بۆ بابەتی ڕاهێنان و چالاکی وەرزشی و هونەری و پێداویستیەکانی پەروەردەکان و ناوەندەکانی خوێندن خەرجی بکەن ، تەنانەت ئەمە بۆ پەروەردەی گشتیی دهۆک و زاخۆ و سۆرانیش بەهەمان شێوەیە ، بەنمونە پارەی فرۆشگەی قوتابخانەکانی دهۆکیش نایەتەوە بۆ هەولێر ، سلێمانی وپارێزگاکانی دیکەش بەهەمان شێوەن.
🔹ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
7ی 12ی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.