فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند كە وڵاتەكەی پابەندە بەوەی رێگانەدات، خاكەكەی لەلایەن هیچ رێكخراوێكەوە بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێندرێت.
دوای كۆبوونەوەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەیمەن سەفەدی ،وەزیری دەرەوەی ئوردن و سامح شوكری، وەزیری دەرەرەی میسر، لە عەممان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەش ساز كرا.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە دەستوەردانە دەرەكییەكان گوتی: دەستوەردانە دەركییەكان لەلایەن وڵاتانەوە لە عێراق زۆربوون، لەئێستادا لە گفتوگۆی بەردەوام داین لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
گوتیشی: پابەندی دەستوورییمان هەیە، لەوەی رێگانەدەین هیچ رێكخراوێك، خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێنێت.
فوئاد حوسێن لەبارەی بەستنی كۆنگرەی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشیی گوتی: یەكەمین كۆنگرە بۆ پاڵپشیكردن لە عێراق بەسترا كە توركیا و ئێران تیایدا بەشداربوون و پێشبینی دەكەین لە كۆنگرەی داهاتوویشدا بەشداری بكەن.
"شامی نوێ" ناوی پڕۆژەیەكی هاوكاری عەرەبییە كە عێراق، ئوردن و میسر لەخۆدەگرێت و لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتنی ئابووریی و سیاسیی نێوان ئەم وڵاتانە كە دەكەونە دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، بنیاتنراوە.
فوئاد حوسێن: رێگا نادەین هیچ رێكخراوێك خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.