دوو گەنجی تازە پێگەیشتووی دەڤەری ڕاپەڕین بهناوی (جێگر حهمەد ئەمین تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی ڕانیە ) و ( ئاڤار ئەحمەد تەمەن 19 ساڵ و خەڵکی سەنگەسەر لە دەڤەری پشدەر ) بەشداریان لە ڕاکردنی بەکۆمەڵی نێودەوڵەتی بەیروت ـی پایتەختی ووڵاتی لوبنان کرد ، کە بە بەشداری 35 هەزار وەرزشوان لە ڕۆژی 13 / 11 /2022 ڕێکخرا بوو، بۆ ڕاکردنی 5 کیلۆمەتری و 10 کیلۆمەتری و 21 کیلۆمەتری و 42 کیلۆمەتری .
جێگر حەمەد ئەمین لە ڕاکردنی 42 کیلۆمەتری پلەی 14 لەئاستی گشتی و پلەی 2 لەسەر ئاستی تەمەن بەدەست دێنێت کە 5000 وەرزشوانی نزیکەی 60 ووڵات بەشداریان تێدا کردبوو .
هەروەها ئاڤار ئەحمەد لە ڕاکردنی 10 کیلۆمەتری بە بەشداری زیاتر لە دەهەزار وەرزشوان پلەی 7 بەدەست دێنێت.
بۆ ڕێزگرتنیش لەو دوو وەرزشوانە ئەمڕۆ 7 /12 /2022 لە ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە دیاری و خەڵاتی ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە خاتوو شیلان سەعید و یاریزانێکی دێرینی ڕانیە کاک عەلی ڕەسول پێشکەش بەو دوو یاریزانە کرا .
ئەوانیش لای خۆیانەوە سوپاسی ناوەندی وەرزش و لاوانیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەیان و پاڵپشتی و هاندانیان بۆ بەردەوامیان لە وەرزش و هێنانەدی ئاواتەکانیان .
دیاری و خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە دوو یاریزانی ڕانیه كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.