Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:41

كتێبی" گوڵزاری ده‌شتی" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


كتێبی "گوڵزاری ده‌شتی"، له‌ئاماده‌كردنی  ونووسینی موحه‌ممه‌د ده‌شتی كه‌ به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی "مه‌لاخزی كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا" له‌ خۆ ده‌گرێت بڵاوكرایه‌وه‌.
  له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ شاعیر "كه‌ریم ده‌شتی" له‌ نووسینێكی ده‌ڵێت"  كتێبی (گوڵزاری ده‌شتی )به‌شێكی تره‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ باوكی ره‌حمه‌تیم له‌ دوای خۆی بۆئیمه‌ی به‌جێهیشتووه‌".
هه‌روه‌ها ده‌شتی ده‌ڵێت" باوكم سه‌ره‌رای ته‌مه‌نی كورتی خۆی كه‌ 48 ساڵ ژیاوه‌، هه‌میشه‌ خه‌ریكی نووسین بووه‌‌، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می پر سوودی وه‌ك ده‌سنووس له‌ ناو كتێبخانه‌كه‌ی جێهێشتبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكیان تا ئێستا له‌ شوینی خۆیان نه‌ماون و به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ون بووه‌و به‌ تایبه‌ت كه‌ ئه‌و له‌ ژیانی رۆژانه‌ی خۆی زۆر خه‌ریكی فه‌له‌كیات بووه‌".
هه‌ر له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌ی دا كه‌ریم ده‌شتی شاعیر ده‌ڵێت" من باوكی خۆم له‌بیر نه‌ماوه‌ و سیمای ئه‌ویشم پی ئه‌ندێشه‌ ناكرێ، كاتی خۆی به‌ رێگه‌ی تاشین گۆی زه‌وی بۆ خۆی تاشیوه‌و كاری له‌سه‌ر كردووه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌ستییه‌شی لای برا گه‌وره‌كانیشم نه‌ماوه‌، به‌ هیمه‌تی ئه‌حمه‌د ده‌شتی كاكم دیوانه‌ شیعرییه‌كه‌ی ساغ كراوه‌ته‌وه‌و سی چاپی لێ بڵاو بۆته‌وه‌، پێشتر مه‌ولودنامه‌كه‌ی چاپكراوه‌".
 له‌ كۆتاییدا ده‌شتی ده‌ڵێت"ئێستاش به‌ هیمه‌تی محه‌مه‌دی برام، كتێبی گولزاری ده‌شتی چاپكراوه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ مه‌ولود نامه‌كه‌و باوه‌ڕنامه‌كه‌ی و ئیستیعاره‌كه‌ی، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌ستووری زمانی عه‌ره‌بی و له‌ لایه‌ن یه‌كێ له‌ زاناكان شیكراوه‌ته‌وه‌و لێكدراوه‌ته‌وه‌".
شایانی باسه‌ مه‌لا خزری ده‌شتی ، مرۆڤێكی به‌ تواناو زیره‌ك و خوێنده‌وار بووه‌، ژیانی رۆژانه‌ی خۆی به‌ خوێندنه‌وه‌ به‌سه‌ر بردووه‌، هه‌تا مابوو دژی زوڵم و زۆرداری ئه‌وسای ئاغاكان بووه‌ و له‌ شیعره‌كانیشی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌، زیندوویی هه‌ر بۆ پیاوه‌ مه‌زنه‌كانه‌،سڵاو له‌ رۆحی پاك و بیگه‌ردی مه‌لا خزری ده‌شتی. وێنه‌ی به‌رگی كتێبه‌كه‌ به‌ تابلۆی زه‌یتی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد قه‌ره‌نی جه‌میل كێشراوه‌.
ئا- كامران
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.