Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:21

هونه‌رمه‌ند ماهیر ئه‌مین نوێترین ڤیدیۆ كلیپی به‌ناوی "دوعام بۆ بكه‌ن" بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

هونه‌مه‌ندی گۆرانیبێژ ماهیر ئه‌مین نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ ناوی "دوعام بۆ بكه‌ن" بڵاوده‌كاته‌وه‌.
له‌ باره‌ی گۆرانیه‌كه‌ هونه‌رمه‌ند ماهیر ئه‌مین به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" گۆرانی "دوعام بۆبكه‌ن"، تێكه‌سته‌كه‌ی به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن "هێمن ره‌شوانی و ماهیر ئه‌مین" نووسراوه‌، میلۆده‌كه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند "هێمن ره‌شوانی" دانراوه‌ ، موزیك "نه‌جیب گولسون و كاوه‌ كاوانی" ،ده‌نگ و میكس ماسته‌رینگ له‌لایه‌ن (  
EMR Rec studio / Istanbul Ragreen Record Lable/ Hawler) كراوه‌ ،كاری ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ له‌لایه‌ن " بڵند پرۆده‌كشن – بڵند سۆران" كراو، كاری مۆنتاژ له‌لایه‌ن "محه‌مه‌د شێروانی" كراوه‌".
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كلیپه‌كه‌ هونه‌رمه‌ند ماهیر ئه‌مین ده‌ڵێت" گۆرانی (دوعام بۆبكه‌ن)  به‌رهه‌مێكی  عاشقانه‌ی جیاوازه‌، هه‌وڵمان داوه‌ ئه‌م گۆرانییه‌ له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی ترم جیاوازبێت،بۆیه‌ هه‌ست ده‌كه‌م  ئه‌زموونێكی نوێیه‌ بۆ خۆم و بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستای گۆرانی كوردی ".
له‌باره‌ی تێكسته‌كه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ماهیر ده‌ڵێت" تێكسته‌كه‌ باس له‌ چیرۆكی دووعشاق ده‌كات ، هیودارم به‌دڵی بینه‌ران  و گوێگران بێت".
ئا- كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.