Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:25

هێزە ئەمنییەكانی توركیا 24 كۆچبەرو قاچاغچییەك لە پارێزگای عەنتاب دەستگیر دەكەن

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای عەنتاب، 24 كۆچبەر و گومانلێكراوێك بەتۆمەتی قاچاغچێتی بە كۆچبەران دەستگیركران.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای عەنتاب، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دەروازە سنوورییەكان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی كۆچبەران، بە هەماهەنگیی سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماریی دەستیان بە هەڵمەتێك كرد.
تیمەكان لە قەزای شاهینبەی، 24 كۆچبەریان دەستگیركرد كە بە رێگەی قاچاغ چووبوونە توركیاوە.
بەمەبەستی سنوورداشكردنەوەیان، كۆچبەرەكان رادەستی فەرمانگەی كۆچی پارێزگاكە كران.
هاوكات ئەو گومانلێكراوەی بەتۆمەتی كاری قاچاغچێتی بە كۆچبەران دەستگیركرابوو، رووبەڕووی دادگا كرایەوە و فەرمانی دەستبەسەركردنی بۆ دەركرا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.