نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 07ـی 12ـی 2022 پێشوازی لە تۆبياس تونكێل بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد كە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا و كونسوڵی گشتییان لە هەرێمی كوردستان یاوەری بوون.
لە كۆبوونهوهيهكدا پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی ناوچەكە بەگشتی، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییە سەربازی و مرۆییيەكانی ئەڵمانیاى بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا كرد و پوختەیەكی دەربارەی دوا سەردانی بۆ بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق خستەڕوو.
تۆبياس تونكێل باسی لە ئامانج و بهرنامهى سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد و ویستی وڵاتەكەی لە بەردەوامیی هاوكارى و پشتگيرى بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی هەولێر ـ بەغدا، نیشان دا.
دۆخی ئەمنیی ناوچەكە بە گشتی، دۆخی ئاوارە و پەنابەران و ڕەخساندنی زەمینە بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شەنگال، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو كه تيايدا جهخت له بهردهواميى يارمهتيى مرۆيی ئهڵمانيا بۆ ئاواره و پهنابهران دووپات كرايهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.