ئەمڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد کە لە تۆبياس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبوو.
له كۆبوونهوهكهیدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.