Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:42

دیواری خانوویه‌ك ڕووخاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك له‌ كاتی نوێژكردن گیانی له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی حاجیاوا دیواری خانوویه‌ك ڕووخاوه‌ و له‌ ژێریشییه‌وه‌ كرێكارێك نوێژی كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ند كه‌سانێكی تریش بریندار بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌م لە گەڕەکی دابان لە شارۆچكه‌ی حاجیاوا لە کاتی کارکردن لە خانووی هاووڵاتییەک، کرێکارێک كه‌ خه‌ریكی نوێژكردن بووه‌، دیواری خانووه‌كه‌ به‌سه‌ریدا ڕووخاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها چوار کرێکاری تریش بریندار بوون.

راشیگه‌یاند: بە گوێرەی وتەی بریندارەکان سەرجەم كرێكاره‌كان بە کرێی ڕۆژانه‌ کاریان لە بینای هاووڵاتییەک کردووە و لە کاتی کارکردندا دیواری نهۆمی هەورەبان و سەقفەکەی تەپیوە بەسەریاندا.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەو کرێکاری لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستداوە ناوی (ه. ح. ح)ه‌ و تەمەن تەمەنی 26 ساڵه‌ لە ڕەگەزی نێر و دانیشتووی شارۆچكه‌ی حاجیاوایه‌، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: چوار برینداره‌كه‌ی تر کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 33 ساڵیدایە، لە نەخۆشخانەی ڕانیە لەژێر چاودێری پزیشکیدان و ته‌ندروستییان لە ئێستادا جێگیرە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بەردەوامە.

وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌هۆی رووخانی سه‌قفی خانووه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌:-

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.