Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:48

به‌هۆی قیرتاوكردنه‌وه‌ شه‌قامێكی سه‌ره‌كی هه‌ولێر داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولیر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م داخستنی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ڕاگه‌یاند به‌هۆی دووباره‌ قیرتاوكردنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا چواڕیانی گوڵان کە دەکەوێتە یەکتر بڕی شەقامی 40 مەتری لەگەل شەقامی عەنکاوە لە شەوی پێنجشەم 2022/12/8 لە کاتژمێر12ی شەو داده‌خرێت.

ڕاشیگه‌یاند: داخستنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌خایه‌نێ و تاکو بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەم شه‌قامه‌كه‌ بە تەواوی دادەخرێت.

له‌باره‌ی هۆكاری داخستنی شه‌قامه‌كه‌ش، هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: بە مەبەستی قیرکردنەوەی ناو مەیدانی ترافیکی شه‌قامه‌كه‌یه‌.

گوتیشی: لە ماوەی داخستنەکە شوفێران دەتوانن دەستە ڕاستەکانی ترافیکەکە بەکاربێنن وەکو ڕێگه‌ی بەدیل کە بەکراوەیی جێ دەهێڵرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.